دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن گه‌یشته‌ هه‌ولێر

ئه‌حمه‌د ئه‌لخه‌لایله‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.

سبه‌ی پێنجشه‌م دیداره‌كانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن ده‌ست پێ ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆ ده‌بێته‌وه‌، دواتریش له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌.

وا بڕیاریشه‌ ئه‌حمه‌د ئه‌لخه‌لایله‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن سبه‌ی ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی تر له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات.