هۆشیار سیوەیلی
خەمیادێکی تاڵ
دوو ڕۆژ لەمەوبەر چلەمین خەمیـــادی ئەنفالکرانی بارزانییەکان بوو. چل ساڵ لەمەوبەر ڕژێمە کوردکوژەکەی بەعس هەشتهەزار پیر و لاو و منداڵی بێتاوانیان زیندەبەچاڵ کرد، گوناحی گەورەی ئـــەو مرۆڤانە تەنیا ئەوە بوو کە کـــوردن. ئەم تاوانە نە یەکەم تاوانـــی ئەو ڕژێمە مرۆڤکوژە بوو نە دوایین تاوانی. پێشـــتریش کوردانی فەیلی کەوتنە بەر شـــاڵاوی دڕاندانەی بەعس و ساڵانی دواتریش ئەنفالی گەرمیان و هێرشـــی کیمیایی بۆ سەر بالیسان و هەڵەبجە و چەند شـــوێنی تریش زامی گەورە و ئازاربەخشیان کردە جەســـتەی مێژووی ئەم نەتەوەیەوە. زامێکی وا کە زەمەن ســـاڕێژی ناکا و هەتاهەتایە لە ویژدانی زینـــدووی گەلەکەماندا
دەمێنێتەوە. ئەو کارەســـاتانە بوونە بەشـــێک لە مێژوومان و بۆ ئەوە یادیان دەکەینـــەوە تا نەوە دوای نەوە ئاســـتی قوربانیـــدان و ئازار و مەینەتییەکانی نەوەکانی پێش خۆیان لەبیر نەچێتەوە. لەوەش گرنگتـــر بۆ ئەوەیە نەوە دوای نەوە هـــەوڵ بدەن ئەو ڕووداوانە دووبارە و چەند بـــارە نەبنەوە. مێژووش بۆ ئەوەیە لێوەی فێر بین و پەند و عیبرەتی لێ وەربگرین. هـــەرەوەک مێـــژوو پێمان دەڵێـــت نەتەوەی کـــورد نەوە دوای نەوە و لە ســـەردەمە جیاوازەکاندا هەمیشـــە بـــە خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوە بوونە سووتەمەنی و کەشتی بۆ مانەوەمان، کە بە دەریای خوێنی ئەواندا گەشتۆتە ئێرە؛ ئەوە بژاردە و نوخبەی سیاسییە کە نەیتوانیوە ئەو کەشتیە بگەیەنێتە کەناری ئارام و لە تۆفان و زریانی دەریا بیپارێزێ. ئێســـتا زیاتر لە هەموو قۆناخ و ســـەردەمێک پێویستە بژاردەی سیاســـی ســـوود لـــە مێژوومـــان وەربگرێت و ســـەرکەوتن و نشستییەکانی بکاتە کەرەسەی بیناکردنی داهاتوویەکی گەش بۆ گەلەکەمان. لەم بەشـــەی کوردستاندا دەرفەتی ئەوە ڕەخساوە کـــە بنەما و بناخەی داهاتوویەکی گەش بنیات بنێین. ڕاســـتە دژمنان وەک هەمیشـــە بەردەوامن لـــە دژایەتی و دژمنایەتیمان و ئەمەش نابێت جێگەی سەرســـڕمان بێـــت، دژمن هەر ئەوەی لێ چاوەڕێ دەکـــرێ، بەڵام بۆ ئەوەی وەک هەموو نەتەوەیەکی تر ببینە خاوەن دەوڵەت و کەرامەتمان پارێزراو بێ، پێویســـتە لەپێناو داهاتویەکی گەشتردا هەمیشە چاوێکمان لەسەر ڕابردوو بێت. گرنگ نییە دژمن چی دەکا، گرنگ ئەوەیە ئێمە بەرامبەریان
چی دەکەین