حکومەتی بەریتانیا ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی ئاب، کۆمەڵکوژیی ساڵی 2014ـی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناساند.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی بەریتانیا لە بەیاننامەکەیدا تاوانی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی بە جینۆساید ناساند.
لە مانگی ئابی ساڵی 2014 رێکخراوی تیرۆریستی داعش دوای پەلاماردانی ژمارەیەک پارێزگای عێراق، هێرشیکردە سەر قەزای شنگال و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک لەژێر کۆنتڕۆڵیدا مایەوە.
داعش زیاتر لە سێ هەزار و 200 کوردی ئێزدی کومەڵکوژ کرد و نزیکەی حەوت هەزاری دیکەشی رفاند، کە زۆرینەیان ئافرەت و منداڵ بوون.
لهبارهی به جینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی ئێزیدییەكان لهلایهن رێكخراوی داعشهوه، دیندار زێباری رێکخەرى نووسینگەى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتى کوردستان، لە 30ـی کانوونی دووەمی 2023 رایگەیاند، تا ئێستا 10 وڵات کۆمەڵکوژیی ئیزیدییەکانییان بە جینۆساید ناساندووە.