پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌م راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌م1ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش  نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌تۆماركراوی رۆژی پێشوو.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبه‌ی چوارشه‌م2ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێـته‌وه‌ له‌ تۆماركراوی ئه‌مڕۆ سێشه‌م. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 43 
سلێمانی: 41
دهۆک: 42
کەرکوک: 47
هەڵەبجە: 45
زاخۆ: 43
سۆران: 42
گەرمیان: 49.