سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

له‌هه‌كبه‌ی بیره‌وه‌ریمداصمام الامان

ئه‌سعه‌د عه‌دۆ

ئه‌م نووسینه‌م پێشكێشە بە به‌ڕێز Gregory B. Craig سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی گرووپی قانوونی، هەر چەندە پەیڤی (خۆزگە) لە گەڵ نەفسی بەنی بەشەر لە دایكبووە، كەچی وەك (ئەو) نامرێ، بەڵكو وشەیەكی بكوژە ! لە رووی زانستەوە چەند پێكاوم بۆ خودی خۆم گرینگ نیە !
دوور نیە ئەم وشەیە لە فەرهەنگی هێندێ میللەتاندا گرنگیەكی ئەوتۆی نەمابێ، كەچی لە لای ئێمەی كورد لە گەڵ ئەو (مۆرووە شینە) كە بەبێشكەمان شۆر دەكرێتەوە دەبێتە (مێمڵ !) تا ئێستاش لە نێو كۆمەڵگاكەمان دەڵێن : (داری خۆزگە بێبەرە) بەڵام چه‌ند ساڵێكە بێچاوی بێ‌ ! ئەستێرەی بەختی كوردی ستەمدیدە لە ئاسماندا دەدرەوشێتەوە
لە كۆشەی (خۆزگە) لە 2/10/1985 گوتوومە : بۆ چ میللەتێك هەبوو لە ئاسیا و ئەفریقا و ئەوانی تر بەشداری لە یارییەكانی (لۆس ئەنجلۆس) نەكەن ؟! مەگەر خەڵكی ئەو كیشوەرە نه‌بێت كە تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە، دەبێ‌ چ بنەماڵەیەكی خانەدان و مشەخت بن ؟!
بەڵێ‌، بەرێز Graig هەموو ئاڵایەك لە یاریگەی لۆس ئەنجلۆس دەشەكایەوە، سەدای هەموو جۆرە ئاوازو سروودێكی نیشتمانی لە سەر خاكی (ئەنجلۆس) دەزرنگایەوە، میللەتانی رەش، سپی، زەرد، سوور، لەو رۆژە دیارانەی جیهانیدا شانازیان بە بەشداربوونیان دەكرد، وەك بزانم جگە لە كورد ! میللەتێكی دیكە نەبوو لە (ئەنجلۆس) یان (بەرشەلۆنە) بەشدار نه‌بن !
هەروەها وتوومە : هەموو كوردێك حەزی بەوە دەكرد كە (سەعید عوێتە – نەواڵ متەوەكل – ماری لۆری تۆنی) كورد بووان، یان یاریزانی كوردیش وەك ئەوان بەشدارببوان، بەڵام خۆزگە بوو !
كەچی دوا بەدوای رەوكردنی سەرتاسەری كوردستان دەنگی كێشەی كورد گەیشتە هەموو قوژبنێكی ئەو دنیایە، لاپەڕەكانی دەفتەرو سیپارەی دامودەزگاكانی نێو دەوڵەتی بە پەیڤی كورد رەشكرایەوە، بەڵكو بڕیاری تایبەتیشمان بۆ مۆركرا،
لە هەموو كووچەو كۆڵانێكی ئەوروپا دەفی دەروێشی كۆتكە ئارد لە كۆڵ بۆ لێقەوماوانی كورد لێدرا، خودا خێریان بنووسێ درێغیان بۆ نەكردین،
جگە لەمەیش رێزیان لێناین و سەركردەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد بانگهێشتكردو گوێیان لێگرتین ! واتە راوبۆچوونی سەرانی بزاڤی رزگاریخوازی كورد مەنزڵەتێكی تایبەتی هەبوو لە چارەسەركردنی گیروگرفتی ئێراق بە گشتی
ئەوەی مایەی دڵخۆشی رۆڵەكانمان بوو . بەڵكو جێگای شانازیمانە، ئەو رێزگرتنە بوو كە (رێكخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ، گرووپی قانوونی) لە ساڵی 1991 دا، لە هێژا مەسعود بارزانی گرت،
ئەوه‌ رێزلێنان بوو لە خەباتی (111) ساڵەی ئه‌وكاتی خەباتی شێخانی بارزان، لە یادی (77) ساڵەی ئه‌وكاتی لە سێدارەدانی شێخ عەبدولسەلامی بارزانی بوو، لە (72) ساڵەی خەباتی بارزانی نەمر بوو
شاڕێزلێنانەكەیش ئەوە بوو كە سه‌رداری كوردان لە 13/5/1993 لە(واشنتۆن) لەبەردەم شاشه‌كانی تەلەفزیۆنی دونیا بەشداری لە رازاندنەوەی میداڵی سەر سینگی ئەو ئافرەتە ئەمەكدارە بەرامبەر بە دۆزا كورد خاتوو دانیاڵ میتران، دانیالی شیوەڕەش، هەولێر، فەڕەنسای ئازاد، هەلەبجە كرد، ئه‌و رۆژه‌ رۆژی ئیفتیخاری كوردان بوو !
رێزدار له‌ رێگای جه‌نابته‌وه‌ ده‌مه‌وێ سه‌ره‌تا به‌ خه‌ڵكی خۆمان ئینجا به‌ دونیای رابگه‌ینم . كاتێ وێنه‌كانی نێو هۆڵی كۆنفڕانسی (100) ساڵه‌ی (لۆزان)مان، بینی وه‌ك كورد ! وه‌ك خه‌باتگێڕێكی(54) ساڵه‌ی میلله‌ته‌كه‌م، له‌بری هه‌موو شه‌هیدان، په‌ككه‌وتان، پێشمه‌رگه‌كانی هه‌موو كوردستان ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاریم رشت ! بێ شه‌رمانه‌ ! بێ ئابڕوانه‌ ئاماده‌بوان دیواری هۆڵه‌كه‌یان مخابن به‌(4) ئاڵا ! داپۆشی بوو !
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم : هه‌رچه‌ند نه‌یارانی كورد پیلان بۆ نه‌مانی كورد، بۆ نه‌مانی هه‌رێم، بۆ په‌رشوبڵاوی كورد دابڕێژێ، ئه‌گه‌ر كوردی خیانه‌تكاریش له‌و پیلانانه‌ تێوه‌گڵابێ، خوێنه‌ری گۆشه‌كه‌م و كوردی به‌شه‌ره‌ف دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ تا (صمام الامانی موقه‌ده‌راتی كوردان) كه‌ خۆی له‌ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌دۆزێته‌وه‌ هه‌بن كاروان به‌ره‌و سڵاڵ به‌رده‌وامه‌ !