دكتۆر هێرش حەمەڕەئووف پسپۆڕی تایبەتی منداڵان، ڕوونی دەكاتەوە كە لە كاتی سكچووندا چەند ڕێنماییەك هەیە كە پێویستە دایك و باوك و كەسی نزیكی منداڵ ڕەچاوی بكەن و نابێ منداڵ پشتگوێ بخرێت:
1: پێویستە منداڵ خواردنی دەرەوە نەخوات.
2: سەوزە و میوە جوان بشۆرێتەوە دواتر بدرێت بە مناڵ.
3: دەبێت مناڵ فێر بكرێ دەستی بشوات پێش و پاش نان خواردن.
4: باشترین ئاو بۆ مناڵ ئاوی ماڵەوەیە پاش ئەوەی جوان دەكوڵێنرێت.
5: كاتێك خواردن هەڵگیرا لە بەفرگردا لە یەك جار زیاتر گەرم نەكرێتەوە.
6: ئەگەرهاتو تووشی سكچوون بوو شلەمەنی و شلەی پێ بدرێت بە مناڵ و سەردانی پزیشک بکات.