هونەرمەندی هێژا (ئەیوب ڕەمەزان)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (میرەڤان) ی کوڕی بەڕێزتانمان بیست.
بەخەمناکییەوە پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمیی دۆستان ببێتە مایەی سێبوری و لە خەمەکانتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەی بەڕێز و ئازیزانیشتان دوور بن لە خەم و کۆست و کۆڤانی تر.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان