پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو تاها سۆفى ده‌كات

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2023/7/29 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى‌ ته‌له‌فۆنيدا سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو تاها سۆفى، براى خوالێخۆشبوو فه‌ر‌سه‌ت سۆفى، پارێزگارى پێشووى هه‌ولێر كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى.

نێچيرڤان بارزانى، هیواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و دلۆڤانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت. لاى خۆيانه‌وه‌ به‌ڕێزان خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو، سوپاس و پێزانينيان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.