عەقیدی پۆلیس شمال دێواری حامد، ووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، رایگەیاند: ئەمرۆ شەممە 29-7-2023، کاتژمێر9:30 خولەکی بەیانی ئاگادار کراینەوە کەوا دوو ئافرەت بەهۆی بەکار هێنانی چەک بەرامبەریان گیانیان لەدەستداوە، دەشڵێت، دەست بەجێ ئەفسەری ئێشکگری بەشی پۆلیسی ناوشار لەسەر فەرمانی دادوەر گەیشتە شوێنی رووداوەکە، بەهەماهەنگیش لەگەڵ تیمی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوانی سۆران هەردوو تەرمەکان گواسترانەوە بۆ پزیشکی دادی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران.
هەروەها ووتەبێژی پۆلیس راشیگەیاند، کە تۆمەتبار خۆی ڕادەستی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران کردووە و لەسەر فەرمانی دادوەر بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندکراوە.
لە کۆتاییدا ووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشدا، ئەم هاووڵاتییە هیج سکالایەکی یاسای لای ئێمە لەسەر تۆمار نەکراوە و هیج فەرمانێکی گرتنی لای ئێمە نەبووە.
previous post