کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (APIKUR) داوا دەکەن پەلە بکرێت لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهانی تورکیا دەکەن، کە نزیکەی چوار مانگە راوەستاوە.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان کە ئەندامەکانی بریتین لە کۆمپانیاکانی (DNO، گەنەڵ ئینێرجی، گۆڵف کیستۆن پترۆلیۆم، HKN ئینێرجی و شاماران پترۆلیۆم) رایانگەیاند، لە ساڵی 2023دا پلانی خەرجییەکانیان لە هەرێمی کوردستان بە نزیکەی 400 ملیۆن دۆلار کەمکردووەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشدا، پلانی خەرجیەکانیان بۆ ساڵی 2024 لەژێر پێداچوونەوەدان.
ئەو کۆمەڵەیە راشیانگەیاند، بەبێ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کەی هەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە، ئەندامانی کۆمەڵەکە ناچاربوون هەنگاو بنێن بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان، کە ئەمەش بە دەرکردنی سەدان کارمەند لەسەر کارەکانیان بەدی هاتووە.
بە نزیکەیی 1700 کارمەندی ئەندامانی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن، کە لەنێویاندا دەرچووی زانکۆکان و کەسانی پیشەگەر هەن.
کۆمەڵەی APIKUR ساڵی 2023 لەلایەن کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت و غازەوە کە لە هەرێمی کوردستان کار و چالاکیان هەیە، دامەزراوە، بە ئامانجی پێشخستنی هەرێم وەک شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت و گاز و پێشکەشکارانی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنەران.
له 25ی ئاداری رابردووه‌وه تا ئێستا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا وه‌ستاوه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پێویسته هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكات، له‌به‌رامبه‌ردا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه دابینبكرێت.