سەرچاوەیەک راگەیاند، هێلیکۆپتەرێک لە قەڵاتەسۆران-ی نزیک شەمامک لەسەر رێگەی گوێڕ کەوتە خوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، ئەو هێلیکۆپتەرەی کەوتووەتە خوارەوە هی هاوپەیمانانە و لەکاتی مەشق گرفتی تەکنیکی بۆ دروستبووە.
راشیگەیاند، جگە لە زیانی ماددی رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و تیمەکەی هاوپەیمانان سەلامەتن.
هاوکات سەرچاوەکە روونیکردەوە، ئەو شوێنەی هێلیکۆپتەرەکەی لێ کەوتووەتە خوارەوە نزیکی بنکەیەکی مەشق و راهێنانی سەربازییە، دوو فڕۆکەوان لەناو هێلیکۆپتەرەکە بوونە، لەکاتی دروستبوونی تەکنینکی، پێش کەوتنی هێلیکۆپتەرەکە خۆیان رزگار کردووە.