رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
ئیمرابت، سزای لیڤه‌رپوول ده‌دات
یاریزانی مه‌غریبی سوفیان ئیمرابت، یاریزانی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی فیۆرێنتینیا، وه‌ڵامی ئه‌و بۆنده‌ی دایه‌وه، كه لیڤه‌رپوول بۆ ده‌ستخستنی، پێشكه‌شی كردبوو.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول، له‌و كاته‌وه‌ی ئیمرابت له مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ ئاستی دره‌وشایه‌وه، بایه‌خی پێ ده‌دا و ده‌یه‌وێ بیباته ریزه‌كانییه‌وه، به‌ڵام بۆ پێشكه‌شكردنی بۆنده‌كه، دره‌نگ كه‌وت.
رۆژنامه‌ی كۆڕێری دێللا سێریی ئیتاڵی، بڵاوی كرده‌وه، كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا، یانه ئیتاڵییه‌كه په‌یوه‌ندیی به سوفیانه‌وه كردووه و بۆندێكی پێشكه‌ش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بیگوازێته‌وه یاریگه‌ی ئه‌نفێڵد، به‌ڵام یاریزانه‌كه ره‌تی كردووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانكردنی مانچسته‌ر یونایتدی به باشتر زانیوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدیش چاوه‌ڕوانی به‌ڕێكردنی چه‌ند یاریزانێكی ده‌كا، تا دانوستان له‌گه‌ڵ یانه‌ی فیۆرێنتینا له‌باره‌ی ئه‌و یاریزانه‌وه ده‌ست پێ بكات.
زۆربه‌ی ڕاپۆرته ئیسپانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی ڕابردوودا، گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ له نێوان ئیریك تین هاگی هۆڵه‌ندیی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و سوفیان ئیمرابت هه‌بووه بۆ رازیكردنی ئه‌وه‌ی كۆتایی تا بچێته یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆرد.
ئێمباپێ بێده‌نگی شكاند و وه‌ڵامی بۆنده‌كه‌ی هیلال ده‌داته‌وه
ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی ڕێگه‌ی به یانه‌ی هیلال دا، كه دانوستانی له‌گه‌ڵ بكا، ئه‌ویش ڕای خۆی له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرا كرد.
یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی، ڕێگه‌ی به یانه‌ی هیلالی سعوودی دا، كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كیلیان ئمباپێی هێرشبه‌ریدا بكا بۆ بردنه ریزه‌كانییه‌وه، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه دێ، كه پێشنیازی بۆندێكی 300 ملیۆن یۆرۆیی خسته به‌رده‌م گۆڵكه‌ری مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ تا بچێته ریزه‌كانییه‌وه، ئه‌م زانیارییانه‌یش له‌لایه‌ن فرانس پرێسی فه‌ره‌نسییه‌وه، له سه‌رچاوه‌ی نزیكی دانوستانه‌كانه‌وه وه‌رگیراون و بڵاو كراونه‌ته‌وه.
ئه‌و جۆره بۆندانه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی یاریزانه‌كه سه‌رناگرن، بۆیه یانه فه‌ره‌نسییه‌كه ده‌یه‌وێ گفتوگۆی یانه‌ی هیلال له‌گه‌ڵ ئمباپێ بێ بۆ ته‌واوكردنی بۆنده‌كه، له كاتێكدا ئمباپێ هیچ كاتێك خواستی بۆ چوونه ریزی خولی سعوودی ده‌رنه‌بڕیوه، به پێچه‌وانه‌وه به ئاشكرا بۆچوونی خۆی بۆ چوونه ریاڵ مه‌درید، پیشان داوه.
ئمباپێ پلانی ئه‌وه داده‌نێ، كه تا وه‌رزی دادێ بمێنێته‌وه و ئه‌وكات به بۆندی ئازاد بچێته یانه‌یه‌ك، كه ریاڵ مه‌دریده.
پاریس سان جێرمان، پێش چه‌ند رۆژێك، ئمباپێی له‌گه‌شتی ژاپۆن بێبه‌ش كرد و بڕیاری دا ده‌ستبه‌رداری بێ، ئه‌گه‌ر بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا نوێ نه‌كاته‌وه.