یەکەمین خولی فیستیڤاڵی مەلا فاتیح جەباری بەڕێوە چوو کە فیستیڤاڵێکی تەواو جیاواز و تایبەت بوو، بە ئامادەبوونی میوانانی تایبەت، هونەردۆست، شاعیر، کەسایەتیی حیزبی و حکومی؛ ئەسوەد فایەق ماندوونەناسانە، جگە لە پێشکەشکردنی وتاری وەک سەرۆکی فیستیڤاڵ یەک بە یەک بەخێرهاتنی میوانانی شار و شارۆچکەکانی کوردستان و دەوروبەری دەکرد بۆ فیستیڤاڵ.
هەڵوێستی جوانی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئامادە نەبوو بەبێ ئاڵای کوردستان وتار پێشکەش بکات. فیستیڤاڵی (مەلای جەباری) جوانتر و ڕازاوەتر وو بە پانێڵی هونەری ئەدەب و نووسین و لێکۆڵینەوە و پێشکەشکردنی فیلمێکی کولتوری، کە تایبەت نێردرابوو بۆ فیستیڤاڵ لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە جۆرێک زیاد لە ٩ کاتژمێر بە جۆشەوە ئامادەبووان گوێبیستی زیاد لە ٣٠ شیعری شاعیرانی بەشدار و چەندین شاعیری دیاری کورد شیعریان پێشکەش کرد لیژنەی دادوەری بە دادپەروەرانە و بێ جیاکاری بڕیاریان لەسەر شاعیران دا و کەس نەیتوانی کاریگەری بخاتە سەریان و بە ئاوازی فۆلکلۆری ڕەسەنی کوردی و مەقام و گۆرانی فیستیڤاڵی ڕازاوەتر کرد؛ خەڵاتی لێژنەی دادوەری درا بە براوەکان و ڕێزلێنان بەخشرایە دەیان کەسایەتی و لیژنەی باڵا و ئامادەکار و بەڕێوەبەرانی فیستیڤاڵ؛ بڕیار وایە ساڵانە ئەم فیستیڤاڵە بکرێت و گرنگیەکی زیاتر و فراوانتری پێ بدرێ.