سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

دادگای فیدراڵی سکاڵایەک لە دژی وەزیرێکی هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵایەک لە دژی وەزیرێکی هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، “دۆسیەکە پەیوەندی بە وەزیری کارەباوە نییە”.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە دانیشتنی رۆژی یەکشەممە 23ـی تەممووزی 2023،  سکاڵای خالید محەممەد رەشید،  فەرمانبەری خانەنشینکراوی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە سلێمانی، لەسەر کەمال محەمەدساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتکردەوە.

سکاڵای ئەو فەرمانبەرەی خانەنشینکراوی وەزارەتی کارەبا لەبارەی پرسی چۆڵکردنی خانووەکانی میری لە شاری سلێمانی بووە.

بە گوێرەی ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی دەریکردووە، دۆسیەکە پەیوەندی بە کەمال محەمەدساڵح، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستانەوە نییە، ئەمەش وایکردووە سکاڵەکە رەتبکرێتەوە.