له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 25ـی تهمموز، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به یه‌كه نیشته‌جێبووه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كرد و تێیدا تاووتوێی گرفته‌كان و ئالیه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی كاروباره خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبووانه كرا.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشكخرایه‌سه‌ر هه‌ندێك له‌وكێشانه‌ی كه هاووڵاتیان سكاڵایان له باره‌وه كردبوو.
له‌مباره‌وه پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه، پێویسته تیمی هاوبه‌شی پارێزگا، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داموده‌زگانی دیكه له‌باره‌ی یه‌كه نیشته‌جێبووه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌رچاو بگرن و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت وه‌لاوه بنێن.
دووپاتیشیكرده‌وه، “هیچ شتێك له‌سه‌رووی به‌رژوه‌ندی گشتی نییه و هه‌موو پێشێلكارییه‌كیش ره‌تكراوه‌یه”.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند بریارێك دران، بریتین له:
له‌مه‌ودوا ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن له جێبه‌جێكردنی كاروباره خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌كانی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبووانه و بڕی زیاتر له هه‌قی خۆیان وه‌رده‌گرن، سزای دوو هێنده‌ی سوودمه‌ندبوونیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه .
پێویسته هه‌موو مانگێك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی كارگێری یەکەکانی نیشتەجێبوون نرخه‌كانی خزمه‌تگوزاری گشتی هه‌ڵواسرێ، تاكو هاووڵاتیان به‌رچاو روونیان له‌باره‌ی نرخه‌كانه‌وه هه‌بێت.
پێویسته لێژنه‌ی چاودێری مانگانه كۆنووسی تایبه‌تیان هه‌بێ له‌سه‌ر یەکەکانی نیشتەجێ بوون و تێدا هه‌ڵسه‌نگاندنی پابه‌ندبوونه‌كانیان به بڕیاره‌كانه‌وه دیاری بكه‌ن .
له ئه‌گه‌ری هه‌ر سه‌رپێچییه‌كدا لێژنه‌ی چاودێری ده‌بێ به شێوازی ته‌دریجی سزاكان، ئاگاداركردنه‌وه، سه‌رنجڕاكێشان، سزای توندی دارایی و ده‌ستگیركردن دیاری بكات .