يادى چوارده‌هه‌مينى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له به‌ڕێزان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی، جڤاتى گشتی، لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنەوەی گۆڕان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا به پێزانينه‌وه له ئاماده‌يى و ڕۆڵى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له پرۆسه‌ى سياسى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ڕوانين و جه‌خت له ته‌بايى و هاريكاريى نێوان ته‌واوى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كه‌ينه‌وه، تا هه‌موو پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر هه‌نگاو بنێنين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/7/25