ئاگری بێ دووكەڵ

حەمەسەعیدحەسەن

بە بۆنەی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕەکان و هەڵاتنی سوپای ئینگلیزی داگیرکارەوە، زۆرینـــەی خەڵکەکـــە کردیان بـــە ئاهەنگ، بێ ئاگا لەوەی بـــەرەو ڕووی کام وەرچەرخـــان دەبنەوە. لە کاتێکدا ئینگلیزی داگیرکار، ڕێزی لە موڵک و ماڵی هاونیشـــتمانان دەگرت، بەرپرسانی شـــۆڕش خانووی هەر کەسێکیان ویستبا، دەســـتیان بەسەردا دەگرت، ئیدی یان لەسەر خۆیان تاپۆ دەکرد، یان لەسەر ئەم یان ئەو خزمیان، تەنانەت خانووی خەڵکیان بە قلەکانیشـــیان دەبەخشی. لـــە ڕادیۆوە جاڕیان دەدا: دەبێت ئەوانەی ئـــاگادار کراونەتەوە، خانووەکانیان بەجێ بهێڵن، دەستبەجێ بڕیارەکە جێبەجێ بکەن و تەنیا جانتایەک کەلوپەل لەگەڵ خۆیاندا ببەن و هیچی تر. ئەوی ملکەچی بڕیاری بەرپرســـانی شـــۆڕش
نەبووایە، شوێنبزر دەکرا!
(دڵێکـــی بەردین) یەکێکـــە لە ڕۆمانەکانی عەبدولڕەزاق گورناهـ کە ئەمســـاڵ (2021) خەڵاتـــی نۆبێڵی لە ئەدەبدا وەرگـــرت. دڵێکی بەردین کە 2017 بڵاو کراوەتەوە، تێیدا عەبدولڕەزاق گورناهـ باســـی بارودۆخـــی دوورگەی زەنجبار دەکات، لەدوای حوکمڕانیی ئینگلیزی داگیرکارەوە و لە سەروەختی دەسەڵاتی شۆڕشـــگێڕە زەنجبارییەکاندا. کەسی یەکەمی بگۆ، ڕووداوەکان بە شێوەیەکی کرۆنۆلۆجیایـــی دەگێڕێتەوە کـــە باس لە خۆشەویســـتیی ناعەقڵانی دەکەن، خۆشەویستیی کوڕێک بۆ باوکێک کە نایناسێت، پێوەندیی پیاوێک بە ژنێکەوە کـــە لێی بێـــزارە و گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشـــتمانێک کـــە هیچ پێکەوەیان
نابەستێتەوە.() وەک چۆن ئەگەر کەســـێک خۆشەویســـتیی بـــۆ هاوژینەکـــەی نەما، بەجێی دەهێڵێت، هەر وایش ئەگەر هاونیشـــتمانێک ئەڤینی بۆ نیشـــتمانەکەی نەما، بەجێی دەهێڵێت. نووســـەر لەم ڕۆمانەیدا بە کۆمەکی ئەزموونی خۆی باســـی کۆچ و ژیانی مەنفا دەکات، کە باوک لە کوڕەکەی دەپرســـێت: بۆچی بۆ مەنفا دەگەڕێیتـــەوە کە کـــەس چاوەڕێت ناکات و کەس لەوێ ناناســـیت؟ دەڵێت: نەناســـێکی ڕاستگۆ لە هەزار ناسیاوی دووڕوو باشترە. لە مەنفا ڕێز لە بەهرە دەگیریـــت و ئـــەو گوتەیە بە درۆ خراوەتەوە کـــە دەڵێت: بەرد لە جێی خۆی سەنگینە. مەنفا وەک چۆن دەشێت خاپوورت بکات، ئەگەری ئەوەیش بەهێزە، ببێتە هەوێنی تەقینەوەی کانیاوی توانا و بەهرەت. نووســـەر هەیە، ژیان وەها دەنووســـێتەوە وەک هەیە، نووسەریش هەیە ژیان وەها دەگێڕێتەوە وەک پێی خۆشـــە هەبێـــت، عەبدولڕەزاق گورناهـ نە ئەمیانە نـــە ئەویان ئاخر گێڕانەوەکانی تێکەڵەیەکن لەو ژیانەی هەیە و لە ژیانەی پێی خۆشـــە هەبێت و خەون بە هەبوونییەوە دەبینێت. ئەگەر توانای ئەوەت نییە، بە زەبری نووســـینت گۆڕان لە خوێنەردا بەرپا بکەیت، نەنووســـیت باشترە، گورناهـ یەکێکە لەو نووسەرانەی دەمانهەژێنن و دەمانگۆڕن. () مولود بن زادی، قلب من حصی لعبدالرزاق غورناه

ھەواڵی زیاتر