وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشەکەی ئەمشەوی داعش لە کفری تێکشێکندرا

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وردەکاریی هێرشەکەی ئەمشەوی تیرۆریستانی داعشی لە سنووری قەزای کفری بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە: “ئەمشەو ۲۹ی ۱۱ی ۲۰۲۱ کاتژمێر (۲۲:۰٥)ی شەو، جارێکی تر، تیرۆریستانی داعش، هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی فەوجی ۲ی لیوای ۹ ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سنووری کفری، لە ئەنجامی بەرگرییەکی کەم وێنەی هێزەکانمان لەو سنوورە، بەخوێنی ئاڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک و برینداربوونی سێ پێشمەرگەی تر، هێرشە تیرۆریستیەکە تێکشکێنرا”.

وەزارەتی پێشمەرگە جەختیشیکردووەتەوە کە ئێستا هێزەکانی پێشمەرگە لە راوەدوونانی تیرۆریستان بەردەوامن.

ھەواڵی زیاتر