پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم 130 کەس وەک فەرمانبەر لە پارێزگای هەڵەبجە دادەمەزرێن

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بە فەرمانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم 130 کەس وەک فەرمانبەر لە پارێزگای هەڵەبجە دادەمەزرێن.
ئه‌مرۆ دووشه‌م 24ى7ى2023، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: بە مەبەستی گرنگیدان بە سێکتەری تەندروستی و لەپێناو سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 100 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتییی تەندروستیی هەڵەبجە و 30 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە نەخۆشخانەی بیارە، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دادەمەزرێنرێن .