لە لایەن هێزەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر)، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆی عێراق، توانیمان تۆمەتبارێکی ئافرەت بە ناوی (أ، ج، ن، ع) دەستگیر بکەین کە لە لایەن دادگای لێکۆڵینەوەی (کەرخ) لە شاری بەغدا داوا کراوە و فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە بە ماددەی ٣٦ی هاتوچۆ لە یاسای سزادانی عێڕاقی، لەبەر ئەوەی لە شاری بەغداد بە ئۆتۆمبێل لە هاووڵاتییەکی داوە بە ناوی (ح، ح، ف) و گیانی لەدەست داوە، دواتر ئەم تۆمەتبارە بە مەبەستی خۆشاردنەوە بەرەو شاری هەولێر هەڵاتووە.
پاش دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە لە لایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتە بەر تاوەکوو ڕادەست بکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
٢٠ی ٧ی ٢٠٢٣