ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی دیکەی گەرما ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ دوو رۆژ راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بەرزتر دەبێت لە تۆمارەکانى دوێنێ بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە .
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی هەینی، کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 42 پلەى سیلیزى
دهۆک: 44 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 46 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 45 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 45 پلەى سیلیزى
سۆران : 42 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 47 پلەى سیلیزى