ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و چوارشه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه “دوای ئەنجامدانی چاودێری و بەدواداچوون، توانیمان زانیاری بەردەست بخەین لەسەر باندێکی ساختەکاری لە شاری هەولێر”.
بڵاویشی كرده‌وه “دوای دەستنیشانکردنی ناسنامە و شوێنی کارکردنی بانده‌كه، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانیمان 5 تۆمەتبار دەستگیر بکەین بە ناوەکانی (ف، ف، ی) و (م، ص، خ) و (ز، أ، ح) و (ك، ك، م) و (ع، م، م) کە بە سەدان بەڵگەنامەی جۆراوجۆریان ساختەکردووە وەک (ناسنامەی کەسی و پشگیری کۆمپانیا، ڕەگەزنامەی عێراقی و مۆڵەتی کۆمپانیا و وەکالەتنامە)، هه‌روه‌ها لە چەندین بواری تردا کاری ساختەکاریان کردووە”.
ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا “لە کاتی دەستگیرکردنی باندە ساختەکارییەكه، توانیمان دەست بگرین بەسەر دەیان مۆری دروستکراوی ساختە و فۆڕمی بەتاڵ و چەندین بەڵگەنامەی ساختە کە ئامادەیان کردبوو”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕێکاری یاسای بەرامبەر هه‌ر پێنج تۆمه‌تباره‌كه گیراوەتە بەر”.
ساخته‌كاری ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه له ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌دان ناسنامه و ره‌گه‌زنامه و مۆڵه‌تی كۆمپانیا و وهكالهتنامهیان ساخته كردووه