بە بۆنەی هاتنەوەی (یەکی موحەرەم)، سەری ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەین و، ئومێدەوارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە هەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بۆ تەواوی گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.
لەو دەرفەتە پیرۆزەدا، وەک هەمیشە جەخت لە پتەوترکردنی گیانی یەکترقبوڵکردن، لێبوردەیی، ئاشتەوایی، سەقامگیریی کۆمەڵایەتی، دوورخستنەوەی خولیا و بیری شەڕانگێزی و توندوتیژی لە هەرێمی کوردستاندا دەکەینەوە.
جارێکی دیکە سەری ساڵی ١٤٤٥ـی کۆچی لەسەرجەم موسڵمانان پیرۆز بێت.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
1ـی موحەرەمی ١٤٤٥ـی کۆچی
١٩ـی٧ـی٢٠٢٣ زایینی