سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م وه‌زیری به‌رگریی فڕه‌نسا گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ كرد.
نێچیرڤان بازرانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر پێشوازی له سیباستیان لوکۆغنیو وه‌زیری به‌رگریی فڕه‌نسا كرد و ئێستا هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه‌دان.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری به‌رگریی فڕه‌نسا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و فڕه‌نسا بكه‌ن و هه‌روه‌ها جه‌خت له هه‌ماهه‌نگی زیاتر و به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ردوولایان بكه‌نه‌وه.