ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەرمیان رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و گرووپێک دروست دەبێت کە “جلی رەش لەبەر دەکەن و بە چەکەوە دەردەکەون”، بەهۆیەوە ئەندامێکی گرووپەکە گیان لەدەستدەدات؛ دوو ئەندامی گرووپەکە و ئاسایشێکیش بریندار دەبن.