لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانیەوە دووتۆمەتبار دەستگیرکران.
دوای ئەوەی لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی کێشەیەک لە نێوان دوولایەندا درووستبوو، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی بەدەم کێشەکەوە چون و دووتۆمەتبار کاردانەوەیان بەرامبەر هێزەکانی پۆلیس نواند , سەرەنجام توانرا هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێن.
لە ئێستادا تۆمەتبار( ا ، ع ، م ) لە دایکبوی ساڵی ١٩٨٣ پیشەی پێشمەرگە و ( ش، ا، ع) لەدایکبوی ساڵی ٢٠٠٥ پیشە کاسب بەبڕیاری بەرێز دادوەر و بەپێی ماددەی ٢٣٠ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە ولهلایهن بنكهی پۆلیسی چوارچراوه پهڕاوی لێكۆڵینهوهیان بۆ كراوهتهوه .
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگایی سلێمانی _
راگەیاندن و پەیوەندییەکان