بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لوتکەی 27 سەرکردەی ئەوروپا لەگەڵ 32 سەرکردەی وڵاتانی ئەمەریکای لاتین لە برۆکسل بەرێوەبچێت و گۆڕانی کەشوهەوا و ژینگە بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.
بەپێی راپۆرتەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا، مەترسی گەورە هەیە لەسەر هەندێک وڵاتانی جیهانی بەتایبەت (عێراق، یەمەن، هیندستان، پاکستان، گواتیمالا، هایتی، هیندۆراس، کۆڵۆمبیا و نیکاراگوا) بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی ئاو لەو وڵاتانەدا.
گۆڕانی کەشوهەوا راستەوخۆ دەبێتە هۆی کۆچکردنی خەڵک و تێکچوونی ئەمن و ئاسایشی ئەو وڵاتانە.
لە راپۆرتەکاندا هاتووە، گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق حەوت هێندە خێراترە لەوەی کە لە وڵاتانی دیکە هەیە، چونکە عێراق رێژەی بارانبارینی لە سەدا 10 کەمیکردووە بەراورد بە ساڵانی رابردوو. هەروەها زۆرترین سەرچاوەکانی ئاوی لە وڵاتانی دراوسێ وەردەگرێت، گەندەڵی لە عێراق و نەبوونی پلان وایکردووە ساڵ بە ساڵ کارەساتی گەورە بەرێوەبێت.
لە کۆتای ئەم سەدەیەدا چاوەڕوان دەکرێت لە هەندێک وڵاتانی کەنداو پلەکانی گەرما بۆ سەروی 60 پلەی سەدی بەرزبێتەوەو ئەمەش وادەکات ژیان لە هەنێک لەو ناوچانەدا نەمێنێت.