ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی تەمموزی 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانێتیی عەزم کرد و پێکەوە لەبارەی دوا پەرەسەندنەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق گفتوگۆیان کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، شاندەکەی هاوپەیمانێتیی عەزم پێکهاتبوون لە موسەننا سامەرایی سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم و دکتۆر ئەحمەد جبووری و دکتۆر خالد عوبێدی.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوا پەرەسەندنەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا.