چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

هەرێمی کوردستانبەرەو وەرچەرخانی دیجیتاڵی

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتی دەستپێكردنی كابینەكەی و لە كارنامەكەی خۆیدا پێداگریی جیددی لەسەر خزمەتگوزراییە ئەلیكترۆنییەكان كردەوە بۆ ئەوەی حكومەتێكی دیجیتاڵی بنیات بنرێت و بەمەش خزمەتێكی زیاتری هاووڵاتیان دەكرێت هەم لە نەهێشتنی ڕۆتینی كارگێڕی و ڕاییكردنی كار و مامەڵەكانیان و هەمیش كاتێكی زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا پارێزراو دەبن لە هەر كارەساتێكی سرووشتی و ناكاو.

هەر ئەمەش بوو كە فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری دامەزرێنرا و تا لەو ڕێگەیەوە كار لەسەر ئەو پلان و وەرچەرخانە دیجیتاڵییە بكرێت كە سەرۆكوەزیرانی كابینەی نۆیەم داینابوو. یەكەم هەنگاویش دروستكردنی داتاسەنتەرێكی سەرەكی بوو بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژە ئەلیكترۆنییەكان.
لەم كابینەیەدا ئەم خزمەتگوزارییە ئەلیكترۆنییانە پێشكەش كراون:

  • دامەزراندنی ماڵپەڕی خزمەت بۆ ئاگاداربوونی هاووڵاتی لە پێویستییە كارگێڕییەكانی دامودەزگا خزمەتگوزارییەكان
  • دامەزراندنی داتاسەنتەری ناوەندیی حكومەت و داتاسەنتەری پاڵپشتیی بۆ سەرجەم پڕۆژە ئەلیكترۆنییەكان لە فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری
  • دەستكردنی بە پڕۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و دامەزراندنی:
  1. سیستەمی دیجیتاڵی كۆنتڕۆڵكردنی خاڵە سنوورییەكان (11 سیستەم)
  2. سیستەمی ڤیزای ئەلیكترۆنی (ڤیزە: 222،145 و خاڵی سنووری: 7،059،685)
  3. سیستەمی بەڕێوەبەردن و پێدانی زانیاری
  4. سیستەمی تۆماری نیشتمانی ڕاگیراوان
  5. سیستەمی بەڕێوەبردنی هاتن و چوون لە سنوورەكان
  6. سیستەمی بەڕێوەبردنی دارایی (داواكاری خەرجی حكومەت، تۆماری خەرجی حكومەت، بەڕێوەبەردنی خشتەی مووچە، خەرجی، گرێبەست، زانیاری دانیشتووان، شووناس و ناسینەوەی دیجیتاڵی)
  7. سیستەمی نویكردنەوەی زانیاری
  8. سیستەمی سكاڵا (تۆمار و داشبۆرد)
  9. سیستەمی هەژماری یەكە داراییەكان
  10. سیستەمی بەڕێوەبردنی نووسراوەكان
  11. سیستەمی پاڵپشتی خزمەتگوزارییە ئەلیكترۆنییەكان
  12. سیستەمی پێوەری زیرەك
  13. سیستەمی دیجیتاڵی مۆڵەتی شۆفێری
  14. سیستەمی ناسینەوەی بایۆمەتری
  15. سیستەمی دیجیتاڵی دادنووسی (74 فەرمانگە لە سەرتاسەری هەرێم بەدیجیتاڵی كراون كە هەم بە یەكترەوە دەبەسترێنەوە و هەم ئاسانكارییە بۆ هاووڵاتیان)
  16. سیستەمی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا (ئی پەروەردە، زانكۆلاین، كارگێڕی، دارایی، بەدواداچوون، زانیاری قوتابی و خوێندكاران، سكۆلەرشیپ، یەكسانكردنی بڕوانامەكان، سەنتەرەكانی زمان) كە تیایدا ملیۆنێك و هەشت سەد هەزار قوتابی و زیاتر لە دوو سەد و شەست هەزار فەرمانبەر و مامۆستا و زیاتر لە 6000 قوتابخانەی تێدا تۆمار و بەستراونەتەوە بۆ دایك و باوكانەوە بۆ ئاسانكاری لە پەیوەندی و ئاگاداربوون لە دۆخی منداڵەكانیان.
  17. سیستەمی گرێبەستی گشتیی ئەلیكترۆنی كوردستان
  18. سیستەمی بەڕێوەبردنی زانیاری كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی
  19. سیستەمی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (تۆماری پێكوتە، وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشكنین)
  20. سیستەمی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەك
  21. سیستەمی تۆماری كۆمپانیاكان (تۆمار و گەڕان و داشبۆرد) بە مەبەستی ئاسان تۆماركردنی ناو و گەڕانی ناوی بازرگانی بۆ كۆمپانیاكان كە جاران بە پارەیەكی زۆر و كاتێكی زۆر بوو، ئێستا بە كەمتر لە 24 كاتژمێر و پارەیەكی زۆر كەمە.
  22. سیستەمی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەكان (هەموو دامودەزگاكان)
  23. دامەزاندنی پۆرتاڵی یەكانگیر (حكومەت، سامانە سرووشتییەكان، كتێبخانەی نیشتمانی دیجیتاڵی)
  24. سیستەمی تۆماری ئەلیكترۆنی (هەموو دامودەزگاكان)
  25. سیستەمی زانیاری دەستەبەری كۆمەڵایەتی