سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

هەرێمی کوردستان بەدوای پەیوەندییەکی باشتری ئابووری و بازرگانی لەگەڵ ئەورووپادا دەگەڕێت

دلۆڤان رەحیم – هه‌ولێر

ئەو خۆر‌هەڵاتی ناوەڕاستەی ئێستە ئەوەی جاران نییە، چین توانی بەستەڵەکی نێوان سعودیە و ئێران بشکێنێت، هێڕشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا کاریگەریی لەسەر ناوچەکە داناوە، ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر دۆخی قەرەباغ هێشتا کێشەیانە، ئامادەیی ئەمریکا لە ناوچەکە ڕووی لە دابەزینە.

لەو هەموو ململانێ و دۆخە هەستیارە کە لە نێوەڕۆکدا خاڵی هەرە گرنگە بوونی متمانەیە لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە، بەڵام ئایا وڵاتانی خۆرئاوا چۆن لەو دۆخەی هەرێمی کوردستان دەڕوانن. و هەرێمی کوردستان چۆن لەو ڕووداوانە دەڕوانێت .
کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن دەڵێ: ئێمە بە دڵنیاییەوە لە دۆخێکی پڕ گۆڕاندا دەژین، زێدەڕۆیی نییە لەوەی بڵێین کۆمەڵێک گۆڕانی جیۆسیاسی بەڕێوەیە، گۆڕانبە دڵنیاییەوە هەن، هەرێمی کوردستانیش هانی ئاشتی دەدات لە نێوان دراوسێکانیدا ،لە بەرامبەریشدا هیوامان بە ئاشتی و پەیوەندی دۆستانە هەیە لەگەل دۆستانمان.
هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک دەستپێشخەری و پەیوەندیی بازرگانی باش و دۆستانەی هەیە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی بە ئامانجی سەقامگیری لە ناوچەیەکی نا سەقامگیردا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەو بەرپرسەی هەرێمی کوردستان دەڵێ : لەو باوەڕەداین لە جیهانیشدا سەقامگیریی وەکو جاران نییە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە و دەتوانێ کارمان لەگەڵ بکات بۆ ئاشتیی دراوسێکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها ژینگەیەکی سەقامگیری باش بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان لە خۆرهەلاتی ناوەڕاست و ئۆراسیا دابین بکات.
شەڕی ئۆکراینا و دینامیکەکانی سەقامگیری لە ناوچەکە گۆڕاوە، پێشمەرگە هێشتا یەکێکە لە باوەڕپێكراوترین هاوپەیمانی خۆرئاوا لە شەڕی دژی داعشدا ،بە گوتەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا هێشتا شەڕی داعش کۆتایی نەهاتووە.
بەپێی گوتەی بەرپرسەکەی هەرێمی کوردستان هێشتا چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە هەڕەشەن لەسەر ناوچەکە و ئەوروپا ، دەزگا هەواڵگرییەکانی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە بەردەوامن لە لە نێوبردنی داعش ، بەڵام هێشتا لێرەو لەوێ بەردەوامن لە هێڕشەکانیان ، حکومەتەکانی خۆرئاوا پێویستە بەردەوام بن لە بەجێهێنانی ئەرک و بەرپرسیارێتیان بۆ ئاشتی و سەقامگری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا .
هەرێمی کوردستان خاوەنی چەندین نوێنەرایەتییە لە وڵاتانی جیهان،ئەو نوێنەرانەتییانە ئەرکیان بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانە لەگەڵ وڵاتان، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا دەڵێ : هێشتا لەگەڵ وڵاتان و بەتایبەت لەگەڵ بەریتانیا زۆر ڕوو هەیە دەتوانن لێیەوە پەرە بە پەیوەندییەکان بدەن.
ئەو دەڵێ پەیوەندیی مێژووییمان و هاوبەشی بەردەوام و بەرژەوەندی هاوبەش ئەو بنەمایانەن کە دەتوانین پەیوەندییەکانی پێ بەهێزتر بکەین.
لە بواری وزەدا بەریتانیا شارەزایی باشی هەیە لە وزەیی نوێبووەوە هەل لەبەردەم بەریتانیایە بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو هەلانەی لەبەردەمن لەو بوارە بۆ بازرگانی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت کە ئەوروپا دەیەوێت لە بواری وزەدا بۆشاییەکانی پڕ بکاتەوە .
هەرچەندە هەندێک ئاستەنگی بیرۆکراسی هەن بەڵام هێشتا پەیوەندی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و وڵاتانی دیکەش لە ئاستێکی باشدان، بەتایبەت لە بازرگانی دا ، ئێستا هەندێک وڵات لەوانە وڵاتانی کەنداو بڕوانامەی وەرگرتنی بەرهەمەکانی کوردستانیان داوە و ڕەزامەندن لەسەر ئەوەی بەرهەمی کوردستان وەربگرن ، هەرێمی کوردستان داوا دەکات لە ئەوروپاش ئەو بڕوانامەیە دانی پێ دا بنرێت و بەرهەمەکانی کوردستان وەربگیرێت ، بەڵام هێشتا هۆکارە سەرەکییەکە عێراقە تێنەگەیشتن لە دەستوور کە ڕێگە بە هەرێمی کوردستان دەدات بەرهەمی رەوانەی دەرەوە بکات یەکێکە لە ئاستەنگەکان .
لە بواری کشتوکاڵدا، کۆمەڵێک هەل و ئۆفەر لەبەردەم وڵاتاندایە بۆ هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵییە بۆ وڵاتان، هەرێمی کوردستان چاوی لەوەیە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ڕەوانەی دەرەوە بکات هاوشێوەی ئەو هەنارەی ڕەوانەی ئیمارات کرا و پێشوازی باشی لێکرا.
زەوییە بەپیتەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرهەمهێنانی هەنجیر، شاخەکان لە بەرهەمی هەنگوین و سێو و ترێ و کۆمەڵێک بەرهەمی دیکە دەکرێت ببنە سەرچاوەیەکی باش بۆ کشتوکاڵی ئەوروپا، بەتایبەت لە تەماتە ئێستا ئەوروپا داوای زۆری بۆ تەماتە هەیە
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێ: سەقامگیریی هەرێمی کوردستان ئەنجامی ڕاستەوخۆی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان و خواست و تێگەیشتنیەتی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان و باشترکردنی دۆخی خەڵکەکەی، هەروەها هەرێمی کوردستان نموونەی شانازیی مێژووییە بۆ تێگەیشتن لەگەڵ دراوسێکانی، دراوسێکانی بە ڕکابەر نابینێت بەڵکو بە هاوبەش و هاوپەیمان، چونکە لە ڕابردوودا خۆی چەوساندنەوەی زۆری بینیوە بۆیە باوەڕتی بە ئاشتی و بەرژەوەندی هاوبەش هەیە لەسەر ئەو بنەمایەش رۆڵێكی دیاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە
هەرێمی کوردستان لە گەشتیارییەوە تاوەکو دەگاتە وزەی نوێبووەوە ، هەرێمی کوردستان دەیەوێت ئابوورییەکەی فرە سەرچاوە بکات، پێشتر هەرێمی کوردستان تەنیا پشتی بە نەوت دەبەست بۆ ئابوورییەکەی،،چونکە هەشتا لە سەدی داهاتی هەرێمەکە نەوتە، بەڵام ئێستا بەهۆی بوونی ئابوورییەکی باشتر چاوی لەوەیە تەنیا پشت بە نەوت نەبەستێت بۆ ئەوەیش پلانی خۆی لە ڕووی ئابوورییەوە داڕشتووە.

نووسینی: جۆزێف هامۆند
سەرچاوە: فۆربیس