دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

لەلایەن هۆبەی جوڵانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا .


پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك لە دادگای لێكۆڵینەوەی بەغداوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، مەفرەزەكانی هۆبەی جوڵانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌” دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە” .