پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

دەرماڵەی چوار مانگی قوتابییان دابەشدەكرێت

سامان عەبدوڵا، بەرپرسی ڕاگەیاندی زانکۆی سەلاحەدین ڕاگەیاند: “لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی چوار مانگی قوتابییانی زانکۆی سەلاحەددین دەکرێت.”

لەبارەی کاتی دابەشکردنەکەی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ئاماژەی بەوە دا: “لەم نزیکانە کاتی دابەشکردنی دەرماڵەکە ڕادەگەیەنین.”