ئێمەی دانیشتووانی شوقەکانی ئیسکانی نوێ لە هەولێر، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین ئەم دوو گرفتەمان بۆ چارە بکەن:
١- ماوەیەکە مووەلیدەیەکی گەورە و کۆنیان لە ناو شوقەکاندا داناوە بەبێ دەنگبڕ (کاتم) و لەبەر دەنگی گەورە و دووکەڵی زۆرەوە هەراسان بووین و حەسانەوە خەومان نەماوە.
٢- بە هۆی کۆنیی مووەلیدەکانەوە، ڕۆژانە چەندین جار کارەبا دەکوژێتەوە و دووبارە هەڵدەبێتەوە، ئەمەش مەترسی بۆ سەر ئامێرە کارەباییەکان و ژیانی ئێمەی دانیشتووان دروست کردووە.
بۆیە داواکارین بە زووترین کات بە دەنگمانەوە بێن.
دانیشتووانی شوقەکانی ئیسکانی نوێ