هونه‌رمه‌ند “دڵشاد محه‌مه‌د سەعید” قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌تی موزیك

هونەرمەندی کورد، “دڵشاد محەمەد سەعید” له‌ ١٧/٠٣/١٩٥٨ لە دھۆک لە دایک بووە ، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی لەو شارە تەواو کردووە. لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا و لە ساڵی ١٩٧٢ لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا وەردەگیرێت. لە ساڵی ١٩٧٥ هاوکاری بەشی کوردی و عەڕەبی ڕادیۆ ته‌لفزیۆنی بەغدای کردووە.

لە ساڵی ١٩٧٧ بڕوانامەی دیپڵۆمی لە بواری موزیک وەرگرتووه‌. لە ٢٢/٠٤/١٩٧٩ تیپێکی موزیکی پێکهێنا وه‌ بە ناوی (تیپی کۆڕاڵ و موزیک) بەشداری لە دوو فێستیڤاڵی هەولێر و بەغدادا کردووە و لە هەردووکیاندا پلەی یەکەمی به‌دەست هێناوە.
پاش ئەوەی خوێندنی موزیك لە بەغدا تەواو دەکات، دەگەڕێتەوە زێدی خۆی و لە ڕێکەوتی ٣١/٠٥/١٩٧٩ تیپی موزیكی دھۆکی دامەزراندووە. کە بە فۆڕمێکی جیاواز لە رێگەی تێکەڵکردنی موزیکی نەریتی کوردی و شێوازی رۆژئاوایی کاریکردووە.
ساڵانی ١٩٨٤ تا ١٩٨٨ لە زانکۆی وێلز لە به‌ریتانیا
ماستەری له‌ موزیك وەرگرتووە.
چەند کارێکی بۆ ئۆرکێسترا داڕشتووە لەوانە “باخچە” ساڵی ١٩٨٩ لە ڤێستیڤاڵی بابل پێشکەش کراوە.
کارێکی تری ئەو هونەرمەندە ساڵی ٢٠١٠ لە
وڵاتی نەمسا پێشکەش کراوە. چەند دانراوێکی بۆ ئامێری کەمان داڕشتووە. هەروەها کۆمەڵێک گۆرانی بۆ هونەرمەندانی کورد ئامادە کردووە.
لە ٢٠١٥ ئافرێنەری سیمفۆنیای بەناوبانگی (پێشمەرگە و شەنگال) بوو کە بۆ کارەساتی شەنگال و هەروەها گیانبازییەکانی پێشمەرگە لە خاکی نیشتمان ئامادەی کردبوو، لەلایان ئۆرکێسترای نەتەوەیی وڵاتی “چیک” پێشکەش کرا.
لە ساڵی ٢٠١٨ بڕوانامەی دکتورای لە زانکۆی (mozarteum university .salzburg, austria)
وەرگرتوه‌.
لە نەمسا دەژیت و مامۆستای موزیكه‌.

تێبینی: بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ سوود له‌ بابه‌تێكی نوسه‌ر جه‌مالی ده‌لاك وه‌رگیراوه‌.

ھەواڵی زیاتر