لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل و لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو كۆكردنەوەی زانیاری، توانرا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستی بەسەردا بگیرێت و ئەو تۆمەتبارەش دەستگیربكرێت كە ئۆتۆمبێلەكەی پێبووە.
پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە كە لەئێستادا تۆمەتبار (ر،ج،أ لەدایكبووی 1980 بەناسنامە عەرەب ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان، ئۆتۆمبێلەكە ڕادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە.