هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

نوێنەری سەرۆك بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو عەدنان كەركووكی كرد

دوێنێ، سیداد بارزانی، ئەندامی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە نوێنەرایەتیی سەرۆك بارزانی بەشداریی لە پرسەی خوالێخۆشبوو عەدنان كەركووكی لە مزگەوتی جەلیل خەیاتی شاری هەولێر كرد. سیداد بارزانی پرسە و هاوخەمیی سەرۆك بارزانیی بە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو عەدنان كەركووكی گەیاند و، هیوای سەبر و ئارامی و دڵنەوایی بۆ خواستن.