حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رۆژی پێنجشەممە، 06-07-2023، لە پەراوێزی کۆنگرەی ساڵانەی ئۆپێک لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا رایگەیاند، دانوستاندنەکان لەگەڵ تورکیا بەردەوامن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتـی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە کە بە وتەی بەرپرسانی تورکیا، بەهۆی بوومەلەرزەکەی چەند مانگێک لەمەوبەرەوە زیان بە بۆرییەکە گەیشتووە.
لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، ئەو سەرچاوەیە ئەوەی خستەڕوو، “تورکیا تاوەکو ئەم ساتە بە فەرمی وەڵامی عێراقی نەداوەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی فرۆشتنی نەوتی کوردستان، و هیچ گرفتێکیش نەماوە تەنها جەند بیانوویەک نەبێت ،بەڵام ئیمە لەهەوڵی خۆمان بەردەوامین و ژمارەیەک گرێبەستی نوێ واژۆ کراون بۆ فرۆشتنی نەوتی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای جیهانی.
previous post
next post