سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای دوو رۆژی بڵاوکردەوە.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە 10/7/2023، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونى هەندێک پەڵە هەور. پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى  دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 40 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 37 پلەى سیلیزى

دهۆک: 38 پلەى سیلیزى

کەرکووک:  42 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 29 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  40 پلەى سیلیزى

سۆران:  37 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  42 پلەى سیلیزى