لەبارەی هێرشەکانی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری گەرمیان باڵیۆز و کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا، بەتووندی سەرکۆنەی هێرشەکان دەکەن و رایدەگەیێنن کە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتییەکانی هێزی پێشمەرگە. باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان راگەیێنراوێکیان لەبارەی هێرشەکانی شەوی هەینی و شەوی رابردووی داعش لە سنووری کوڵەجۆ – کفری بڵاوکردەوە. لە راگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە “باڵیۆز و کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکانەکەی داعش لە گەرمیان بۆ سەر پێشمەرگە کرد.” لە بەشێکی دیکەی راگەیێنراوەکەدا بەریتانیا پاڵپشتی خۆی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات دەکاتەوە و دەشڵێت “بەریتانیا پەیوەستە بە پاڵپشتیکردنی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەردەوامیان لە جەنگان دژی داعش.”