نرخی نەوت لە سەرەتای کرانەوەی بازاڕەکانی ئاسیادا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دەگەڕێنرێتەوە بۆ ئاگاداری وەبەرهێنەران لە داتای نوێی ئابووریی ئەمریکا و چین کە لەم هەفتەیەدا بڵاو دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی 07ـی 2023 نرخی نەوتی خاوی برێنت 49 سەنت، واتە بە ڕێژەی 0.6% دابەزیوە و هەر بەرمیلێک بە 77 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بە ڕێژەی 52 سەنت کە دەکاتە 0.7% دابەزی و بە 73 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
تینا تینگ، شرۆڤەکاری کۆمپانیای سی ئێم سی مارکێتس ئاماژەی بەوە داوە کە لەوانەیە بازرگانانی نەوت پێش ڕاگەیاندنی داتا ئابوورییەکان ئاگاداری نرخی بەکاربەرانی ئەمریکا و داتا ئابوورییەکانی چین بن، کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا بڵاو بکرێتەوە.