د. سالار عوسمان
سبەی، ٢٠٢٣/٧/١٠ چوار ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردســـتان تێدەپەڕێت، ئـــەو کابینەیەی دووچاری دەیـــان گرفت هات و لەسەر پێ وەستا!..
لەم بۆنەیەدا دەمەوێت باســـی حکومەتی هەرێمی کوردســـتان بکەم، ئەو حکومەتەی بەری ڕەنجی تێکۆشـــەران و خوێنی شـــەهیدان و دڵســـۆزانی کوردستانە، باسکردنێک لە دە (١0) خاڵدا:
ـ حکومـــەت هەر هی حزبە براوەکان نییە، هی هەموو گەلی کوردســـتانە، چونکە لە ڕێی دەنگی هەموو گەلەوە هاتۆتە کایەوە.
ـ حکومەتی هەرێم یارەکانی زۆرن و نەیارەکانی کەم، خۆ ئەگەر نەیارەکانی ڕەخنەیان هەبێ هەقیانە، بەڵام ڕەخنەیەک بۆ باشترکردن، نەک بۆ تێکدان. ـ ئەم حکومەتە، بە تێکڕای کابینەکانییەوە، هەقە جێی شـــانازیی پارتی و یەکێتی و، حزبە بەشـــداربووەکانی تریش بێت، شانازییەک کە پانتایی بۆ هەڵسەنگاندنی بابەتی و ڕەخنە بهێڵێتەوە.
ـ نابێ حزبە بەشـــداربووەکانی حکومەت دژی حکومەت بن، کە ئەمە بووە و هەیە، دەبێ ئەم دووفاقییە کۆتایی پێ بێت.
ـ گەنـــج ڕێژەی لە حکومەتی هەرێمی کوردســـتان باشـــە، بـــەڵام دەبێ بیرکردنـــەوەی گەنجانە پتر پـــەرەی پێ بدرێت و بەکورتی: دەبێ ڕوانگا و ژیانی حکومەتداریی گەنجانەتر و شیکتر بەڕێوەبچێت.
ـ ئافرەتان لە تێکڕای کابینەکان ڕێژە و بوون و ڕۆڵیان وەک پێویست نییە، هەقە ئەمە لە کابینەی دادێ چارەسەر بکرێت.
ـ گەندەڵی هەر ماوە و چاکســـازیش بەردەوامە و مەتڵەبی هەمووانە، دەبێ چەکوشی چاکسازیی پتر دەنگی لێوە بێت!.
ـ پەروەردە، زانســـت و کەلتوور، ســـێ کۆڵەکەی ڕووناکی ئاییندەسازی و نیشتیمانسازیین، قۆڵلێهەڵکردنێکی باشتری دەوێت.
ـ یاساشـــکێنی هەموومان ئازار دەدات، هەقە هەر کێ، گەورە یان بچووک، یاسای شکاند، یاسا بیشکێنێ و پەلبەستی بکات!..
ـ میدیـــا کایە و پرســـێکی زۆر جەوهەرییە، تا ئێســـتا حکومەت و میدیا، میدیا و حکومەت نێوانیان باش نییە، دەبێ لەو پێناوەدا کاری ڕژد بکرێ، کارێک کوردســـتان و حوکمڕانی باش و هاوڵاتی، واتا هەمووان سوودی لێ
وەربگرن.