به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر زانیاری له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شارۆچكه‌ی خه‌بات ئاشكرا كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تۆمه‌تبار و ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیركراوه و ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌م لە شارۆچكه‌ی خەبات لەسەر زەوی کشتوکاڵی کێشە لەنێوان ئەندامانی بنەماڵەیەک دروستبووە کە خالۆزا و پوورزای یەکترن بە ناوەکانی (بۆتان ئه‌حمه‌د روكنه‌دین) و (ج، ن، م).
ڕاشیگه‌یاند: له كێشه‌كه‌دا چەک لەنێوان هه‌ردوو خزمه‌كه بەکار هاتووە و لە ئەنجامدا هاووڵاتی (بۆتان ئه‌حمه‌د روكنه‌دین) بە سەخی بریندار بووە.
ئاسایش له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی برینداره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئێستا برینداره‌كه گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر بە مەبەستی چارەسەرکردنی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه کەسی تەقەکەر (ج، ن، م) دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، له‌لایەن هێزەکانیان دەستگیر کراوە و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.