وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و تیمی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، ئامادەکارییەکان بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و پنتاگۆن تاووتوێ ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 5ـی ته‌مموزی 2023)، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی راوێژکاری وەزارەت و جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر بەرپرسی تیمی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، باسیان لە پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کرد، لەژێر رۆشنایی خاڵەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا، بە مەبەستی رێکخستنەوە و یەکخستنی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.
هەروەها هه‌ردوولا گفتوگۆیان کرد لە بارەی ئەو ئامادەکارییانەی کە کراون بۆ جێبەجێ کردنی خاڵەکانی لێکتێگەیشننامەکەی نێوان هەردوولا، لەمبارەیەوە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا، بە ئامانجی ئەوەی بە خێرایی جێبەجێ بکرێن و پڕۆسەکە بگەیەندرێتە ئەنجام. (هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی پێكردووه).