چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

رووسیا و سووریا مانۆڕێکی سەربازی هاوبەش بەڕێوەدەبەن

رووسیا و سووریا مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشیان دەستپێکرد و ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت، مانۆڕەکە هاوبەشەکە بەرگری ئاسمانی و جەنگی ئەلیکترۆنی لەخۆدەگرێت.

ئەدمیراڵ ئۆلیگ گۆرینۆڤ سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا لە سووریا رایگەریاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 5/7/2023، مانۆڕێکی سەربازی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی بەرگری ئاسمانی رووسی و سووری بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەومانۆڕە بۆ ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت و کەرەستەکانی بەرگری ئاسمانی و جەنگی ئەلیکترۆنی و هێرشی ئاسمانی لە خۆ دەگرێت.

پەیوەست بە بارودۆخی سووریا گۆرینۆڤ، گوتی: ناوەندی حمێمیم لە لازقییە 9 پێشێلکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکانی باکووری سووریا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تۆمارکردووە.