سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر:شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ رێژەی گەشتیاران 14٪ زیادیکردووە

ئەحمەد وشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، ژمارەی گەشتیاران لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەبەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو بەرێژەی 14٪ زیادیکردووە و کارگۆش بەهەمان شێوە لە زیادبووندایە.

ئەو بەڕێوەبەره‌ گوتیشی: ساڵی رابردوو زیاتر لە ملیۆنێک و 900 هەزار گەشتیارمان هەبووە و 60٪ کارگۆی هەموو عێراقیش لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بووە.
ئاماژەی بەوەدا کە بوونی سیستەمێکی گونجاو و پێسکەشکردنی رێنمایی و خزمەتگوزاری بە بازرگانان و گەشتیاران وای کردووە بەردەوام جیاواز دەربکەوینو هەر ئەمەش وای کردووە کە ساڵی رابردوو بە هەموو فڕۆکەخانەکانی عێراق 40٪ـی کارگۆیان لێوە هاوردە کراوە بەڵام تەنیا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەول؛ێر 60٪ـی کارگۆی لێوە هاوردە کراوە.