سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، رافل یاسین خزەیری لە پۆستەکەی دوورخستەوە و لە شوێنی ئەو عەممار سوبحی خەلەفی دانا.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەداوە، کە سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، رافل یاسین خزەیر لەلایەن محەممەد شیاع سوودانییەوە لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە، بە بێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکارەکەی بکات.
ھاوکات بەپێی بەڵگەنامەیەک کە لە میدیای عێراقدا بڵاوکراوەتەوە، عەممار سوبحی خەلەف لە شوێنی رافل یاسین خزەیر بۆ پۆستی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی دانراوە.
رافل یاسین خزەیر لە نیسانی 2020، کرابووە سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و بۆ ماوەی سێ ساڵ و سێ مانگ ئەو پۆستەی بەڕێوەبرد.