ئەنجامی بەرایی وەرگرتن بۆ خوێندنی دکتۆرا، ماستەر و دبلۆمی باڵا لە زانکۆی سەڵاحەددین رادەگەیەنێت.
بۆ بینینی ئەنجامەکان، ئێرە کلیک بکە.
رۆژی (4ـی تەمموزی 2023)، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەنجامى بەرایی وەرگرتن بۆ خوێندن لە دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) پەسەندکرد.
دوای تهواوبونی قۆناغهكانی پرۆسهی پێشكهشكردن و ئهنجامدانی تاقیكردنهوهی توانستی زانستی و رێکخستنى کێبڕکێ و پەیڕەو کردنى سیستمى خاڵبەندى بۆ پێشکەشکارانى خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستهر و دكتۆرا له زانکۆ حکومیەكانی ههرێمی كوردستان بۆ ساڵی (2023-2024)، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامەکانى پەسەند کرد و لە رێگەی ماڵپەڕی زانکۆکانەوە ئەنجامەکانی بڵاوکردەوە.
ههروهها وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مژدە دەداتە ئەو پێشکەشارانەى کە دهرفهت نهبووه بۆ ئهمساڵی خوێندنى (2023-2024) وهربگیردرێن بە هۆى نەمانى کورسی یاخود دەرنەچوون له تاقیكردنهوهی توانستى زانستی، به ههماههنگی لهگهڵ زانكۆ حکومیەکانى کوردستان ئامادهكاری دهكات بۆ ئهوهی له مانگی (9)ی ئهمساڵدا، خولێکى دیکەى پڕۆسهی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستهر و دكتۆرا له زانكۆكان دەستپێبکات.
هاوکات بەگوێرەی راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، پێشکەشکاران لە دواى راگەیاندنى ئەنجامە بەراییەکان، ئەگەر هەر تانەیەکیان هەبێت، لە ماوەى پێنج رۆژى کارکردن دەتوانن بەشێوەى ئۆنلاین لە وێبسایتى زانکۆکانیان تانە تۆمار بکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 14 زانکۆی حکومی، خوێندنی باڵای (دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵای دوو ساڵەی پزیشکی و دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی) راگەیاند و رۆژی (12ـی حوزەیرانی 2023)، 15 هەزار و 728 پێشکەشکار تاقیکردنەوەی توانستی زانستییان ئەنجامدا.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی، دوو هەزار و 692 پێشکەشکار بۆ خوێندنی دکتۆرا، 11 هەزار و 382 پێشکەشکار بۆ خوێندنی ماستەر و 177 پێشکەشکار بۆ خوێندنی دبلۆی باڵای دوو ساڵەی پزیشکی و هەزار و 477 پێشکەشکار بۆ خوێندنی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی بەشدارییان لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی کردووە.