حەشدی شەعبی بەنیازن بارەگایەك لە سەر ڕێگای كەركوك- هەولێر بكەنەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند شوفڵێك لە سەر زەوییەكی بە تاڵ لە گەڕەكی شۆراوی شاری كەركوك دەستیان بەكاركردن كردووە و بەنیازن زەوییەكە تەخت بكەن و بیكەنە بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە كەركوك .
ئەمە لە كاتیكدایە ئەو زەوییە بە تاڵە دەكەوێتە سەر رێگای كەركوك – هەولێر و لە تەنیشت بارەگای كۆنی مەكتەبی رێكخستی كەركوك- گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستانە، كەوا لە خیانەتی16ی ئۆكتوبەری2017 وە لە لایەن هێزە عێراقییەكانەوە داگیركراوە.