پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

مەسرور بارزانی یەکەیەکی نیشتەجێبوون دەکاتە دیاری بۆ خانەوادەی قوتابییەکی یەکەمی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەیەکی نیشتەجێبوون دەکاتە دیاری بۆ خانەوادەی هەنار تەها، قوتابی پۆلی 12، کە لەسەر ئاستی وێژەیی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەیەکی نیشتەجێ بوون دەکاتە دیاری بۆ خانەوادەی قوتابی “هەنار تەها نوری ” یەکەمی کوردستان  لە بەشی وێژەیی لە قەزای چەمچەماڵ.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەدا، کە مەسرور بارزانی رایسپاردووە، لە قەزای چەمچەماڵ سەردانی ئەو قوتابییە و خانەوادەکەیان بکات.

ئالان حەمە سەعید راشیگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەڵاتی دەبێت بۆ هەموو یەکەمەکان.

هەنار تەها نووری، قوتابییەکی سنووری قەزای چەمچەماڵە و یەکێکە لە قوتابییە یەکەمەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی.

هەنار تەها بە کۆنمرەی 682 و تێكڕای %97.43 توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت لەسەر ئاستی وێژەیی لە هەرێمی کوردستان.