لە سەر فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و لە چوارچێوەى چارەکردنى کێشەکانى وشکەساڵى و گرفتى کەمئاوی لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى گوژمەى بیست ملیار دینار بۆ چارەکردنی گرفتی کەمئاوی لە ههولێر، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە؛
١- تەرخانکردن و خەرجکردنى بڕى شەش ملیار دینار وەک بودجەى تەنگەتاوى بۆ دەربازبوون لە سێ مانگى هاوینى ئەمساڵ بۆ مانگەکانى (7، 8، 9) و بۆ هەر مانگێک دوو ملیار دینار.
٢- پێشتریش، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندى دابوو لە سەر تەرخانکردن و خەرجکردنى بڕى چواردە ملیار دینار بۆ سەرجەم ئەو پڕۆژ و کارانەى کە لە چوارچێوەى بەرنامە و پلانى پارێزگاى هەولێر لە پێناو چارەکردنى کێشەکانى ووشکەساڵى و گرفتى کەمئاوى لە بهشێك له گهڕهكهكانی شارى ههولێر و قەزا و ناحییە و گوند و ناوچەکانى ترى سنوورى پارێزگاى هەولێر پێشکەش بە ئەنجومەنى وەزیران کرابوون.